لقی هەولێر یەكێتی زانایان بەشداری كرد لە مەراسیمی كردنەوەی مزگەوتی الـهادی لە دەڤەری بەرانەتی



ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: معروف مەلاعولا روستایی

سەر لە بەیانی 26/ 5 / 2012 ، شێخ نیاز راغب دێگەیی ، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بە یاوەری مەلا مەعروف روستایی ئەندامانی لق‌و، مامۆستا سید یاسین خدر بەرپرسی ناوچەی بەرانەتی بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف‌و كارو باری ئاینی بەرێز حاجی كامل‌و، شێخ عبدالباسگ بالیسانی ئەندامی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان‌و، نەوزاد هادی پاریزگاری هەولیر‌و، شێخانی تەریقەت و، مامۆستایانی ئاینی و، بەرپرسی دام و دەزگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقولانی دەڤەری بەرانەتی بەژداری كرد لە مراسمی كردنەوەی مزگەوتی الـهادی لە گوندی بەرحوشتر لە دەڤەری بەرانەتی، لە میانەی ئاهەنگەكەدا وتاری لقی هەولێری یەكێتی زانایان لە لایەن مامۆستا مەلا سید یاسین بەرپرسی ناوچەی بەرانەتی خوێندرایەوە لەوتەكەیدا تیشكی خستە سەر رۆڵی مزگەوت لە ناو میلەتی كوردا بەرپرسی ناوچەی بەرانەتی لە درێژەی وتەكانیدا وتی مزگەوت شوێنی بڵاوكردنەوەی ئاشتی‌و لێبوردن‌و شوێنی بەرگری كردن بووە لە سۆزی نەتەوایەتی‌و پێگەیاندنی سەركردەكان بۆ سەروەری ملەتەكەمان بۆ یە هەموو جین توێژێك لە گۆمەڵگاكەمان قەرزاری مزگەوتین .