مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان سەرەخۆشی لە مامۆستا عەلی باپیر دەكات

دوێنێ‌ یەكشەمە (28/5/2012) مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە یاوەری شاندێكی مەكتەبی تەنفیزی‌و لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر بەشداری پرسەی خوالێخۆشبوو مام باپیر باوكی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كرد.