ئه‌میر گه‌ردی/ قاهیره
رۆژی دووشه‌ممه 26\5\2012 به مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هه‌واڵ پرسین، له باره‌گای رابیته‌ی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر، به‌ڕێز مه‌لا یاسین ره‌ئوف به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له میسڕو شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی زانایانی ئایینی هه‌رێم به‌شداربووانی خولی پیِشكه‌وتووی رۆشنبیری ئه‌زهه‌ریان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستایانی ئایینی ئاماده‌بووانی خولی ناوبراو به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، سه‌ره‌تا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان، به‌ناوی شاندی زانایانی كوردستانه‌وه، خۆشحاڵَی خۆی نیشاندا‌و سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و هه‌واڵپرسین‌و هاتنی به‌ڕێزیانی كرد.
له لایه‌ن خۆیشیه‌وه به‌ڕێز به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سوپاسی پێشوازی گه‌رمی زانایانی كرد‌و، له وته‌یه‌كیدا: جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی‌و گرنگی خولی هاوشێوه كرده‌وه بۆ زانایانی ئایینی كوردستان‌و، هه‌روه‌ها پشتیوانی‌و ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر كار‌و داخوازیێكی زانایان تا ئه‌وكاته‌ی له میسڕ ده‌مێننه‌وه.
ئه‌مه‌و دواتر‌و له رۆژی سێشه‌ممه 29\5 به‌ڕێزیان نیوه‌ڕۆخوانێكییان بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی هه‌رێم به‌شداربووانی خول سازكرد‌و، خۆشحاڵی خۆی به‌هاتنیان نیشاندا.
|