دكتۆر عومەر نەقشبەندی كەسایەتی كورد لەئەمەریكا سەردانی یەكێتی زانایان دەكات


دووشەمە (28/5/2012) دكتۆر عومەر نەقشبەندی كەسایەتی كورد لە ئەمەریكا‌و پسپۆڕی ددان سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانی كرد‌و، لەلایەن سەرۆك‌و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایان بە گەرمی پێشوازی لێكرا.

لە دانیشتنەكەدا سەرۆكی یەكێتی زانایان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكە دەربڕی‌و هیوای سەركەوتنی بۆ دكتۆر عومەر خواست‌و، ئومێدەوار بوو لە سەردانەكەی بۆ كوردستان سەركەوتوو بێت‌و، بتوانێت كۆمەڵێك خزمەتی گەورە بە كۆمەڵگەی كوردستان بكات.

لە بەرامبەردا دكتۆر عومەر وێڕای سوپاس‌و پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردانە، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی وشیاری تەندروستی.
جێگەی باسە هەر یەك لە مەلا محەمەد وەرتی‌و شێخ عەبدولباسیت بالیسانی‌و مەلا عومەر سوێری ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و مەلا یاسین شەقڵاوە ئەندامی دەستەی راوێژكاری‌و مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبری پێشووی راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئامادەی دانیشتنەكە بوون.