رۆژێك بۆ نەهێشتنی جگەرەكێشان

دووشەمە (28/5/2012) شاندێكی كۆمەڵەی نەهێشتنی جگەرەكێشان سەردانی مەكتەبی تەنفیزی یەكێتی زانایانیان كرد.

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان پێشوازی لە شاندێكی كۆمەڵەی نەهێشتنی جگەرەكێشان لە كوردستان كرد، لە دیدارەكەدا دكتۆر فەیسەڵ بڵباس سەرۆكی كۆمەڵەكە باسی لە كار‌و چالاكیەكانیان كرد، كە دەیانەوێت لە رێگەی كۆمەڵەكەیانەوە كار بكەن بۆ ئەوەی دایردەی جگەرەكیشان لە هەرێمی كوردستان كەم بكەنەوە‌و، بتوانن وشیاری بدەنە هاووڵاتیان، بەتایبەتی روونكردنەوەی زیانە تەندروستییەكانی، بۆیە هیوای خواست وتاربێژان‌و مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان بتوانن هاوكارییەكی باشیان بكەن، بەتایبەتی لە وتاری هەینی داهاتوودا چونكە دەكەوێتە رۆژێك دوای رۆژی نەهێشتنی جگەرەكێشان، كە رۆژی پێنجشەمەیە.

لەلای خۆیەوە سەرۆكی یەكێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان تەئكیدی لەپیرۆزی كارەكەیان كردەوە، هەم لە بواری ئایینی‌و كۆمەلایەتی‌و تەندروستی‌و مرۆیی، بۆیە پێویستە بەردەوام بن‌و، هەمیشە لەكارەكانیان بەردەوام بن.

جێگەی باسە هەر یەك لە عەمید نەوزاد ئەندامی دەستەی كۆمەڵەكە‌و، مەلا جەعفەر گوانی بەرپرسی راگەیاندنی یەكێتی زانایان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.