لقی سلێمانی
ڕاگه‌یاندن/ ملا محمد كه‌ڵكه‌سماقی
له درێژی كاروچلاكیه‌كانی لقی سلێمانی ڕۆژی هه‌ینی به‌رواری 25/5/
وه‌فدێكی لق به‌شداری كرد له كۆرێك كه ( مۆسسه)ی شه‌هیدی محراب له
سلێمانی پێ هه‌ڵسابوون به مه‌به‌ستی یادی شه‌هیدكردنی (محمد باقر
الحكیم) سازدرابوو،.جێگای باسه كه كۆره‌كه له ژێر چاودێری به‌ڕێز
د.سید احمد برزنجی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێز مام جه‌لال بۆ كاروباری ئاینی
رێكخرابوو.،وه وه‌فدی زانایان له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رێزیان بوو كه
پێكهاتبوون له به‌رێزان د.احمد شافعیی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و
مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕی لق.
هه‌ر له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی لق وه‌فدێكی لق كه پێكهاتبوون له
به‌رێزان م.ملا حه‌مید ره‌باتی و مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق
سه‌ردانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌كره‌جۆی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و
به‌ڕێزه‌وه له لایه‌ن به‌رێز (كاك محمد )به‌رپرسی ناوچه‌و كارگێڕانی
ناوچه‌وه پێشوازی كران،له دانیشتنیكدا دوای به‌خیرهاتن وه‌فدی لق
پیرۆزبایی خۆیان بۆ به‌رپرسی تازه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌و كارگێرانی
به‌كره‌جۆ ده‌ربری و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن و پشتیوانی خویان
ده‌ربری بۆ به‌ره‌و پێشچونی كار و خزمه‌ته‌كانیان به گه‌لی كورد
له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێزیان سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی وه‌فده‌كه‌و
زانایان به‌گشتی و لقی سلێمانی به تایبه‌تی كرد‌و داوایان كرد كه وه‌ك
هه‌میشه زانایان كه سه‌رمه‌شقو پێشه‌وامان بوون تا كۆتایی پێویستیمان
به رێنه‌مایی و هه‌ماهه‌نگی زانایان هه‌یه وه‌ك هه‌میشه و پشتیوانی
خۆشیان ده‌ربری بۆ زانایان له‌به‌ره‌وپێشچونی دینی پیرۆزی ئیسلام.
هه‌رله‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان وه‌فدی ناوبراو سه‌ردانی ناحیه‌ی
به‌كره‌جۆیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ێز (كاك ئومید) به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی
به‌كره‌جۆ پیشوازیان لێ كرا‌و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به سه‌ردانه‌كه و
هیوای خواست كه زانایان وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی گه‌له‌كه‌یان بن وه
راشیان گه‌یاند كه زانایان له دێر زه‌مانه‌وه هه‌رسه‌رمه‌شق بوون وه
هه‌ر سه‌رمه‌شقیش ده‌بن و هیوای گه‌لن.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی ناوبراو سوپاس و پیزانینی خۆیان ده‌ربری بۆ
پێشوازیه‌كه‌ی به‌رێزیان و ده‌ست خۆشیان كرد له هه‌وڵ و كۆشش و كاره
خزمه‌ت گوزاریه‌كانی به‌رێزیان و له ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربوونیه‌وه له
ناحیه‌كه‌دا.
هه‌رله‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانیان وه‌فدی ناوبراو سه‌دانی كۆمیته‌ی
رێكخستنی(ی.ن.ك) به‌كره‌جۆیان كرد.،له‌سه‌ردانه‌كه‌دا له لایه‌ن به‌رێز
كاك (عومه‌ر) لێپرسراوی كۆمیته‌وه به‌گه‌رمی به‌خیرهاتن كران و
پێشوازیان لێ كرا‌و ڕۆڵی زانایانیان به‌رز نرخاند به تایبه‌تی لقی
سلێمانی له‌هه‌موو ساته‌كانی دروست بوونی هه‌ربارگرژیه‌ك كه دروست
ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا و هیوای خواست هه‌میشه ماندونه‌ناسانه
خزمه‌ته‌كانیان به‌رده‌وام بێت .
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی ناه‌براو سوپاس وپێزانینی خویان و بۆ به‌رێویان
دوپات كرده‌وه هه‌وڵ و كۆشش و ماندوبونه‌كانیان بۆ خزمه‌تی گه‌ل و
نیشتمان به‌رز نرخاند‌و هیوای به‌رده‌وامیان بۆ خواستن.
|