لەسنوری ئەوقافی سۆران 18بنكەی فێركردنی قورئانی پیرۆزدەكرێنەوە.

راگەیاندنی ئەوقافی سۆران

بەمەبەستی دانانی بەرنامەیك بۆچۆنیەتی كردنەوەی خولەكانی قورئانی پیرۆز (وەیسی سەعید وەیسی) بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران سەرپەرشتی كۆبونەوەێكی كرد لەگەل تێبینەرانی ئەوقاف ونوێنەری لقی سۆرانی یەكیتی زانایان.لەكۆبونەوەكەدا گرنگی كردنەوەی خولەكان خرایە روو كەدەبیتە هۆكارێك بۆپركردنەوەی بۆشایی وەرزی هاوین وەئاشناكردنی بەشداربووان لەداب ونەریتەجوانەكان ،هەروەك داواكرا پێویستە هەموولایەك بایەخ بەم جۆرە خولانە بدەن بۆسەرخستنی كارەكانیش چەندین بریاردران هەروەك كردنەوەی چەند خولێك بۆكچان بەشێكی تری كۆبونەوەكەبوو.

شایەنی باسە وابریارە 15/6/تاكو15/8لەسنوری بەرێوەبەایەتی ئەوقافی سۆران(18)بنكەی فێركردنی قورئانی پیرۆز لەمزگەوتەكانی سنورەكە بەلەبەرچاو گرتنی سەرجەم ناوچەكان بكرێنەوە كەئەمەش بەرنامەێكی ساڵانەیە.