لقی هەولێری یەكێتی زانایان بەشداری ئێوارە كۆرێك دەكات

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی .

سەر لە ئێوارەی 29/5/2012 ئێوارە كۆڕێك لە ژێر ناو نیشانی ( پێگەی عەقڵ لە ئیسلامدا ) بۆ بەرێزِ د.محمد شریف سەرۆكی كۆڕبەندی هزری ئیسلامی، لە لایەن كۆڕبەند بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی بەرێز كاك حاجی كامل وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئاینی‌و شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، لە گەڵ شاندی یاوەری كە پێك هاتبوون لە مەلا معروف روستایی‌و مەلا محمد صباح روستایی ئەندامانی لق‌و، ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایانی زانكۆ .