لقی چەمچەماڵ پێشوازی لە ڕ‌وفاتی (730) ئەنفالكرا‌و دەكات

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێ‌ شەممە 25/5/2012 شاندێكی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان كە پێك هاتبو‌و لە بەڕێز مەلا ‌وەهاب سەنگا‌وی لێپرسرا‌وی لق ‌و مامۆستا محمد تاڵەبانی ‌و أنور زەنگەنە‌و سیامەند أحمد ‌و تحسین جەباری ‌و فاخر خورشید ‌و مژدە رۆوف ‌و كاتژمێر (10) ی سەر لە بەیانی ‌و لە دەر‌وازەی شاری چەمچەماڵ پێشوازیان كرد لە ڕ‌وفاتی پیرۆزی (730) ئەنفالكرا‌وی نا‌وچەكانی گەرمیان كە لەم د‌واییەدا لە بیابانی مەهاری سەر بە پارێزگای دیوانییەی خوار‌وی عێراق ە چەند گۆڕێكی بە كۆمەڵدا دۆزرابونە‌وە، شایەنی باسە سەرجەم چین ‌و توێژەكان ‌و جەما‌وەرێكی زۆری نا‌وچەكە كە مەزەندە دەكرا بە هەزاران كەس لە پێشوازی ئە‌و تەرمانەدابو‌ون .

هەر‌وەها سەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ لە مەراسیمێكی زۆر شایستەدا ‌و بە ئامادەبو‌ونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕێزدار كاك مەسعود بارزانی، مەراسیمەكە لەلایەن زانایانی ئایینی لقی چەمچەماڵە‌وە دەستی پێ كرا بە خوێندنی قورئانی پیرۆز ‌و ئەنجامدانی نوێژی مرد‌و لەسەر تەرمەكان كە دەیان مامۆستای ئایینی سنوری لقی چەمچەماڵ ئامادەی مەراسیمەكە بو‌ون ‌و پاشتر لەلایەن سەرۆكی هەرێمە‌وە یەكەم تەرم بە خاك سپێردرا ‌و تەرمەكانی تریش لەلایەن بەرپرسان ‌و كەس ‌و كاری ئەنفالكرا‌وەكانە‌وە بەخاك سپێردران .


لەگەڵ ڕێزماندا ................