رۆژی پێنجشەمە 31-5-2012 مامۆستا مەلا جەبار شەریف حەسەن، لە ناحیەی تەكیە، كە مامۆستایەكی ئایینی ناحیەی تەكیە بوو، لە تەمەنی نزیك حەفتا ساڵی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستای ناوبراو پێشتر بەرپرسی ناوچەی یەكێتی زانایان بوو، هەروەها كەسایەتیەكی دیارو بەرچاوی ناوچەكە بوو.
لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بەم بۆنەوە سەرەخۆی لە خۆیانو خانەوادەكەیان دەكاتو، بۆ پرسەكەش رێورەسمێكی شایستەیان سازدا.
|