لقی چەمچەماڵ (15) زانای ئایینی پێشمەرگەی شاخ خەڵات دەكات

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

كاتژمێر (11) ی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە 30/5/2012 لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی شاری چەمچەماڵ ‌و بە ئامادەبو‌ونی چەند بەرپرسێكی حكومی ‌و حیزبی ‌و لایەنە سیاسی یەكان ‌و نوێنەری چەند ڕێكخرا‌وێكی كۆمەَی مەدەنی ‌و چەند كەسایەتییەكی نا‌وچەكە پانزە (15) مامۆستای ئایینی خەڵات ‌و سوپاسنامەی ڕێزلێنانیان پێ‌ بەخشرا كە لە ڕابرد‌و‌ودا لە شۆڕشەكانی (ئەیلول ‌و گوڵان ‌و شۆڕش نوێدا) چەكی پێشمەرگایەتیان لە شان كرد بو‌و بۆ دیفاعكردن لە مافی نەتە‌وەكەیان، شایەنی باسە خەڵاتەكان لەلایەن لێپرسرا‌وی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانە‌وە دابین كرابو‌ون ‌و هەر‌وەها نا‌وەندی كۆمەڵایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش خەڵاتی تایبەتی خۆی بەخشی بە مامۆستا ئایینیەكان .

هەر‌وەها هەر یەك لە ‌وەستا ڕەسول لێپرسرا‌وی مەڵبەندی (ی.ن.ك) ‌و نوێنەری لقی (19) ی (پ.د.ك) ‌و بز‌وتنە‌وەی ئیسلامی ‌و یەكگرتو‌وی ئیسلامی ‌و یەكێتی لا‌وان پیرۆزبایی ‌و دەست خۆشی خۆیان ئاراستەی لقی چەمچەماڵ كرد .

نا‌وەكان :
1- عبدالمجید عبدالكریم
2- جلا حسین صالح
3- جعفر حسین علی
4- فاروق محمود أحمد
5- محمد مصطفی خچر
6- محمد عبدالله صالح
7- محمد عبدالكریم سعید
8- حمە أمین عبداحكیم
9- سعدالله یادگار
10- حمە نوری عبداكریم
11- نجم الدین نورالدین
12- فاخر خورشید أحمد
13- عبدالكریم محمد نادر
14- محمد عزیز محمود
15- وهاب مولود حمە


لەگەڵ ڕێزماندا .