لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەگەڵ لقی هەولێری زانایانی یەكگرتوو كۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

بەمەبەستی دروست كردنی هەماهەنگی زیاتر‌و، یەك هەڵوێستی‌و، یەك گوتاری زانایانی ئاینی ئیسلامی لە بەرامبەر كێشە ئاینی‌و، نیشتمانیەكان لە سەر ئاستی دەرەوو‌و ناوخۆی هەرێمی كوردستان . سەر لە ئێوارەی 31/5/2012 شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی نێوان شاندێكی لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و، لقی هەولێری زانایانی یەكگرتوو كرد، لە بارەگای لقی زانایانی یەكگرتوو لە شاری هەولێر، لە كۆبوونەوەكە چەندین تەوەری پەیوەست بە گوتاری ئیسلامی خرانە بەر باس، هەروەها جەخت كرایەوە لە پێویستی هەڵوێست لە مەرامبەر رووداو‌و، پێكهاتە ئاینی‌و، نەتەوەیەكان لە هەرێمی كوردستان .

وزیاتر كاراكردنی گیانی هەماهەنگی‌و یەكڕێزی لە نێوان زانایانی ئاینی ئیسلامی‌و داكۆكی كردن لە پاراستنی هێمنی‌و ئاسایشی هەرێمی كوردستان‌و هەلوێست وەرگرتن لە بەرامبەر هەر كەسێك بیەوێت پیرۆزیە ئاینی یەكان بشێوێنی .