لقی هەولێری یەكێتی زانایان مامۆستایانی نەخۆش بەسەر دەكاتەوە

ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: مەعروف مەلاعولا روستایی

سەر لەئێوارەی 30/ 5 / 2012 شێخ نیاز راغب دێگەیی، بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان، بەیاوەری مامۆستا مەلا عمر محی الدین كارگێری لق‌و ، مەلا معروف روستایی ئەندامانی لق، سەردانی مامۆستا مەلا شێخ محمد سعید یان كرد ، بەمەبەستی پرسیاركردن لە باری تەندروستی مامۆستای بەڕێز بە هۆی نەخۆشییەوە .

مامۆستا مەلا شێخ محمد سعید كە ماوەیەكە بە هۆی نەخۆشی پەكی كەوتووە، زۆر بەگەرمیەوە لە لایەن مامۆستای ناوبراو‌و، خانەوادە بەرێزەكەی پێشوازیان لێكرا‌و، بەم سەردانە‌و بەسەركردنەوەیی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بۆ لای زۆر خۆشحال بوون، مامۆستا ووتی ئەم بە سەركردنەوەیە نیشانەی وەفاداری‌و خزمەتكردنی لقی هەولێرە بۆ مامۆستایانی ئاینی‌و هیوای خواست هەمیشە لەم جۆرە سەردان كردنانە كۆڵ نەدەن هیوای سەركەتنی بۆ لقی هەولێری یەكێتی زانایان خواست .

بەڕێز شێخ نیاز راغب دێگەیی، بەناوی خۆی‌و، شاندی یاوەری‌و، سەرجەم مامۆستایانی سنووری لقی هەولێری یەكێتی زانایان ، هیوای چاكبوونەوەو تەمەن درێژی بۆ مامۆستای خۆشەویست خواست بۆ زیاتر خزمەتكردنی ووڵاتەكەمان .
پاشان بەرێز شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەلایەن خۆیەوە دیارێكی پێشكەش بە مامۆستانی بەرێز كرد .