چالاكیەكانی لقی پشدەر

1:لە بەرواری/4/6/2012هەستاین بەسازدانی ئاهەنگێك بەبۆنەی كردنەوەی مزگەوتێك بەناوی مزگەوتی(مؤمن)لەگەڕەكی شەهیدانی قەڵادزێ‌،كەلەلایەن خێرخوازانەوە دروستكراوە،دوای بەخێرهێنان وخوێندنی قوڕئانی پیرۆز بەڕێزبەرپرسی لق(م.احمدعبداللەسعید)لەوتارێكداباسی گەورەیی وڕۆڵی مزگەوتی كرد،هەروە ها دەست خۆشی لەوخێرخوازانەكرد،كەبەشداری دروستكردنی ئەومزگەوتەیان كردوە.

دواتربەڕێزبەرپرسی تێبینەرایەتی ئەوقافی پشدەر(م.صالح رشید)لەوتەیەكدادەست خۆشی لەخێرخوازان كردو ئامادەیی خۆینیشاندابۆهاوكاری كردنیان.
دواتر بە دابەش كردنی شیرینی كۆتایی بەئاهەنگەكە هات،شایانی باسەبەڕێز(م.سلمان)ئاهەنگەكەی گێڕا.

2:لەبەرواری/7/6/2012بەڕێز(م.سیدعبدالرحمن)كارگێڕی لق و(م.حسن شیوەڕەزی)بەهەماهەنگی لەگەڵ (م.صالح رشید)بەرپرسی ئەوقافی پشدەربەشداریمان كردلەمەراسیمی دانان ودەست بەكاربونی بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی(ژاراوە)بەڕێز(محسن حسین ملاعلی).لەنزیكەوەبەناوی سەرجەم مامۆستایانەوە پیرۆزباییمان لێكردوهیوای سەركەوتنمان بۆخواست لەكارەكانیدا ،بۆخزمەت كردنی زیاتری ناحیەی ژاراوەوگوندەكانی دەوروبەری.