لقی چەمچەماڵ سەردانی ئە‌وقافی سلێمانی ‌و خێزانی شەهید عەلی عەسكەری دەكات

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵ

سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە 7/6/2012 شاندێكی لقی چەمچەماڵ كە پێك هاتبو‌و لە مامۆستا شێخ وهاب سەنگا‌وی لێپرسرا‌وی لق ‌و هەر یەك لە مامۆستایان طارق تە‌وەكەڵی ‌و محمد تاڵەبانی ‌و أنور زەنگەنە كارگێڕانی لق سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئە‌وقافی سلێمانیان كرد ‌و لەلایەن مامۆستا ئاكۆ بەڕێوەبەری ئە‌وقافی سلێمانی ‌و مامۆستا عمر لێپرسرا‌وی ڕاگەیاندنی ئە‌وقاف بەگەرمی پێشوازیان لێ‌ كرا‌و لە دیدارێكدا كە هەر یەك لە مامۆستا عمر نیزامی ‌و شێخ طاهری چۆیسە ئامادەی بو‌ون، حاجی ئاكۆ بەخێرهاتنی شاندەكەی لقی چەمچەماڵی كرد ‌و باسی هەندێك لەكار‌وچالاكیەكانی ئە‌وقافی سلێمانی بۆ كردن ‌و لەبەرامبەریشدا زانایانی لقی چەمچەماڵ دەست خۆشیان لێ‌ كرد ‌و هیوایان خواست كە لە كارەكانیدا سەركە‌وتو‌و بێت .

هەرهەمان ڕۆژ شاندەكەی لقی چەمچەماڵ سەردانی حاجی سبیحە خێزانی شەهید عەلی عەسكەریان كرد ‌و دیاری ڕێزلێنانی لقی چەمچەماڵیان پێ‌ بەخشی، شایانی باسە كە لەما‌وەی ڕابرد‌ودا (حاجی سبیحە خان) بارەگایەكی بۆ لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان در‌وستكردبو‌و شوێنەكەشی ‌وەقف كردبو‌و بۆ زانایانی ئایینی چەمچەماڵ كە هەر لە‌و دانیشتنەدا كۆنو‌وسی ‌وەقفەكە لەلایەن بەڕێزیانە‌وە ئیمزای لەسەر كرا .