كفری : شاندێكی ناوچەی یەكێتی زانایان سەردانی ناوچەی پارتی دەكات

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :
بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەرواری 30/5/2012 شاندێكی ناوچەی كفری سەربەلقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا مەلا تارق هەمەوەندی بەرپرسی ناوچە و بەڕێزان مامۆستا مەلا عزالدین تاهر و مامۆستا مەلا سەركەوت علی كارگێڕانی ناوچە سەردانی ناوچەی كفری پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی ناوچەوە بەگەرمی پێشوازی كران

سەرەتا مامۆستا مەلا تارق هەمەوەندی بەناوی زانایانی ئاینی سنورەكەیەوە پیرۆزبایی گەرمی ئاراستەی بەرپرسی نوێی ناوچەی پارتی كرد و ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواست و هیوای خواست لە ئیش و كارەكانیدا پشتگیرو پشتیوانی زانایانی ئاینی بن بۆ ئەوەی بتواننن هەمولایەك خزمەتێك بەسنورەكە بكەن

لەبەرامبەریشدا بەڕێز زەینەڵ هەمەوەندی بەرپرسی نوێی ناوچەی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی سەردانی شاندی زانایانی كردو بەڵێنی هەموو جۆرە هاوكاری و پشتگیری و پشتیوانی یەكی لەگەڵا زانایانی ئاینی سنورەكەی دوپاتكردەوە وەكو توێژێكی زیندوی سنورەكە و خزمەتكردن و ڕێزگرتنی زانایانی ئاینی بەئەركی سەرشانی هەموو لایەك زانی