ناوچەی كفری سەربە لقی گەرمیان بەشداری خوانێكی فەرهەنگ خانەی كفری دەبێت

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان :
بەرواری 6/6/2012 رۆژی چوار شەممە فەرهەنگ خانەی كفری سەربە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەریمی كوردستان خوانێكی بۆ زانایانی ئاینی سنوری ناوچەی كفری سەربە لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان ڕێكخست

لە خوانەدا كە بەڕێز شێركۆ حامد قائیمقامی كفری ئامادەی بوو سەرەتا بەریز مامۆستا حیدر ئەحمەد بەڕێوەبەری فەرهەنگخانەی كفری لە ووتەیەكدا باسی لە كارو چالاكی و خزمەتی فەرهەنگخانەكەیان كردو دواتریش قائیمقامی كفری لە ووتەیەكدا باسی لە رۆڵ و پێگەی زانایانی ئاینی كرد لە كوردستان بەگشتی و سنوری قەزای كفری بەتایبەتی
پاشان بەرێز مامۆستا مەلا تارق هەمەوەندی بەرپرسی ناوچەی كفری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە ووتەیەكدا سوپاسی بەڕێوەبەرو كارمەندانی فەرهەنگخانەی كفری كرد بۆ ئەنجامدانی ئەو كارەیان و دەستخۆشی ڵا كردن بەرامبەر بەو خزمەتەی بەزانایانی ئاینی ناوچەكەیان كردووەو هەروەها سوپاسی هەڵاوێست و ووتەكانی قائیمقامی كفری بەڕێز شێركۆ حامد كرد كە خزمەت و رۆڵی زانایانی ئاینی لەپێش چاوە