دانا ملاحمهأمین_گه‌رمیان
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه 4/8/2010 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێز م.ملا حمه‌أمین كه‌لاری لێپرسراوی لق م. عبدالسلام تاوگۆزی و م.محمد حمه‌أمین كارگێڕانی لق و م. عوسمان صالح ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتوای گه‌رمیان وم.عمر فارس و م. فقی محمد غیدان كارگێڕانی ناوچه‌ی كه‌لار و م.عبدالهادی پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی خێرخوازان له ڕزگاری، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن سه‌ردانی هه‌ڤاڵ محمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌نده‌كانی میحوه‌ری گه‌رمیانیان كرد. وێڕای پیرۆزبایی شاندی ناوبراو هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست و داوایان كرد كه ئامۆژگاری بۆ خوارخۆی ئه‌وه‌بێت كه ڕێز له مه‌لا و ئاین و سمبوله ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان بگیرێت، وه به‌ڕێز لێپرسراوی لق به كورتی تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكی لق له ماوه‌ی ڕبردودا. دواتر هه‌ڤاڵ محمود سه‌نگاوی وێڕای به‌خێرهاتنی گه‌رم به‌ڵێنی هه‌موو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی زانایانی ئاینی دا‌و ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه میلله‌ته‌كه‌مان زۆرینه‌ی زۆری موسوڵمانه‌و بۆیه ئهركوپێویستی سه‌رشانمانه ڕێز له ئاینی ئیسلام و زانایانی ئاینی بگرین هه‌روه‌كو له ڕابردوودا گرتومانه و به‌دڵنیایشه‌وه ڕێنمایمان بۆ ئۆرگانه‌كانمان ده‌بێت و ڕێگه ناده‌ین بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئایین بكرێت.
|