بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی {شەو ڕۆی} پێغەمبەر{د . خ}لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆدەبێتەوە


ڕاگەیاندنی لقی هەولێر: معروف مەلاعولا روستایی

سەر لە بەیانی 10/6/2012 بەسەرپەرشتی شێخ نیاز راغب دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان بە ئامادەبوونی كارگێرو، ئەندامانی لق‌و، بەرپرسی ناوچەكانی لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبوونەوەیەكی فراوان بەرێوەچوو، بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی {شەو ڕۆی } پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محمد {د . خ} لە كۆبوونەوەكە دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و عیراق بەگشتی، چەند تەوەرێكی گرنگ خرانە بەر باس‌و لێكۆلینەوە سەبارەت بەزیاتر خەزمەت گەیاندن بە مللەتەكەمان‌و ئەنجامدانی مەڕاسیمێكی گەورەی جەماوەری لە شاری هەولێر .