لقی كه‌ركوكی یه‌كیتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نكی له گه‌ڵ رێكخراوی (په‌نا) خولیك بۆ 16 زانای ئایینی ده‌كاته‌وه‌

راگه‌یاندنی لقی كه‌ركوك/ م. شێخ ابراهیم:
له‌میانه‌ی كارو چاڵاكیه‌كانی لقی كه‌ركوكی یه‌كیتی زانایان، به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی ئاستی زانایان، به‌ هه‌ماهه‌نكی له‌گه‌ڵ رێكخراوی (په‌نا)، خولیكی رۆشنبیری بۆ 16 زانای ئایینی بۆ ماوه‌ی 3 روژ بۆ 16 ماموستای ئاینی‌و وتاربێژی هه‌رسێ‌ پێكهاته‌ی كوردو عه‌ره‌ب و توركمانی شاره‌كه سازكرد.

ئه‌مه‌و خولی ناوبراو له به‌رواری 11تا 13/6 به‌رده‌وام ده‌بێت‌و، رۆژی یه‌كه‌م بابه‌ت وانه‌ی خوله‌كه‌ باسی له‌ مافی مرۆڤ كردو، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا عبدالرحمن صدیق پێشكه‌شكراو، رۆژی دووه‌میش 12/6 له‌ لایه‌ن سه‌روكی یه‌كیتی زانایانی ئاینی كوردستان به‌ڕیزمامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی بابه‌تێك له‌ژێر ناوی (دور العلما‌ء فی نشر السلام فی المجتمع ) پێشكه‌شكرا.