لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەجیا سەردانی فەرماندەی هەلگوردولیوای 7ی پیادەی سۆران دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران

بەمەبەستی پیرۆزبای كردن لەفەرماندەی نوێی فەرماندەیی هەلگوردی لەشكری كوردستان.

شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان بەسەرۆكایەتی مەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لق وژمارەیەك لەكارگێرو ئەندامانی لق و، بەرپرسی ناوچەكانی سۆران ودیانا بەیاوەری مەلاوەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ،سەردانی موسی گەردی فەرماندەی فەرماندەیی هەلگوردیانكرد.

وێرای پیرۆزبای لەبەرێزیان بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستەكەی، هەردوولاباسیان لەرۆلی پێشمەرگەی كوردستان كرد سەبارەت بەپارێزگاری كردن لەئەزموونی كوردستان .
هەروەها جەختیان لە لەسەرزیاترهەماهەنگی و هاوكاری نێوانیان كردەوەو، هەروەك فەرماندەییەكەش ئامادەیی هاوكاری خۆی بۆسەرجەم مامۆستایانی ئاینی دووپاتكردەوە.

لەلایەكی ترەوە هەمان شاندلیوای 7ی پیادەی پاسەوانی سۆرانیان بەسەركردەوەو بەگەرمی لەلایەن ئامیرلیوا بەهرام عەریف یاسین بەگەامی پێشوازی كران ،
لەدیدارێكی نێوانیانداباس لەزەرورەتی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان كراوبۆئەم بەمەستەش سوپاسی حكومەتی هەرێكی كوردستان كرابۆیەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.