لەبەر قەلەوی چووە نەخۆشخانە‌و 100 كەسی كردە موسڵمان

ئا: سایتی زانایان: یەكەم جار بۆ ئەوە چووە نەخۆشخانە تا لە دەست قەلەویەكەی رزگاری ببێت، كە پەكی خست بوو‌و، نەیدەتوانی بڕوات، چونكە كێشەكەی گەیشتبووە 300 كیلۆ گرام، بەڵام قەت نەیدەزانی ئەوچ وار ساڵانەی لە نەخۆشخانە دەیباتە سەر لەسەر جێگە دەبێتە هۆی هیدایەتی نزیكەی 100 كەوس بۆ ناو ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

ئەوە چیڕۆكی گەنجێكە بە ناوی )عەبدوڵا ئەلعەنزی) تەمەن 23 ساڵانە، كە چیڕۆكەكە زیاتر لە شتێكی خەیاڵی دەچێت نەك لە واقیع، ئەو لاوەی نیشتەجێی شاری سكاكایە تاكو ئێستا لە ژیانێكی پرَ لە ژان‌و خۆشی دەژیت، قەڵەویە لە رادە بەدەرەكەی، كە ماوەیەكە لەگەڵیدایە‌و لە هەست‌و هۆشی كردووە، ئیدی زۆربەی كاتی بە پاڵدانەوە لە نەخۆشخانەی ئەمیر عبد الرحمان ئەلسودیری بەسەر دەبات، كە چوار ساڵ بەر لە ئێستا بە نیازی چاكبوونەوە سەردانی كرد، بەڵام ئیدی بووەتە نیشتەجێی ئەم نەخۆشخانەیە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا براكەی لەگەڵ عبد الله دەبوو‌و، ئێستا عبد الله زۆر یادی دەكات، چونكە پار ساڵ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد، پاشان باوكیشی وەفاتی كرد، ئەوەش ئازارەكانی ئەوی زیاتر كرد، ئێستا خوشكێكی بەردەوام لەگەڵیدایە تا ژان‌و غەمی كەم بكاتەوە‌و هەست بە تەنهایی نەكات.

لە ماوەی ئەوچ وار ساڵانەی عبد الله لە نەخۆشخانە بووە، بووەتە مامۆستا‌و ئەو خەڵكانەی كرێكاری ناموسڵمانن‌و لە نەخۆشخانە كار دەكەن، فێری ئیسلامیان دەكات، بەرهەمی ئەم چوار ساڵانەی ئەوە بوو بۆ 100 كەس لە كوڕ‌و كچی پەرستار‌و هەندێك كرێكاری نەخۆشخانەكە بووەتە مایەی هیدایەتدان بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

ئەعەنزی قسەی بۆ ئەلجەزیرە دەكرد‌و، گووتی: زۆر قورئان دەخوێنم‌و زۆر سرود‌و دوعا‌و زیكر دەخوێنم، ئەو شتانەم وای دەكرد ئەوانەی لێرە كارە دەكەن رابوەستن‌و هەستیان دەجوڵا، ئەمەش دەرگای گفتوگۆی لە نێوان ئەو‌و كەسەكان دەكردەوە تا قسە‌و گفتوگۆ دەربارەی ئیسلام بكەن، گفتوگۆیەكان دەرفەتێكی باش بوون تا ئیسلام بناسن‌و هەندێكیان موسڵمان دەبوون.

ئەم حاڵەتە دژوارەی بەسەر عەبدوڵا هاتووە وایی لە بەرپرسانی نەخۆشخانەكە كرد، بیگوازنەوە بۆ ریازی پایتەختی سعودیە تا نەشتەگەرییەكی مەزنی بۆ بكەن، سەرەتا گرفتی گواستنەوەیان هەبوو، چونكە هیچ ئامێرێكی پزیشكی نەبوو تا پێی بگوازنەوە ناو فڕۆكە، بەڵام دوایی فڕۆكەیان هێنا دەرگای گەورەتر بوون، بەهۆیەوە گواسترایەوە‌و نەشتەرگەری بۆ كرا‌و، بەهۆیەوە كێشی بۆ (190) كیلۆ گرام دابەزی، بەڵام بە گوێرەی بەرێوەبەری نەخۆشخانە ئێستا عەبدوڵا هێندراوەتەوە نەخۆشخانە تا زیاتر چاودێری تەندروستی بەردەوامی بۆ بكرێت، چونكە ئەم قەلەوییە تووشی نەخۆشییەكی پیسی كردووە لە ران‌و پێیەكانی.

ئەوەی گرنگ بوو ئەم كوڕە ورەیەكی بەرزی هەبوو، هەر بۆیە لە كاتی قسەكردنی بۆ ئەلجەزیرە دووپاتی كردەوە، كە ئەو بەردوام دەبێت لە هاوكاریكردنی كەسانی ناموسڵمان بۆ هاتنە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، هەمیشە ئومێدی ئەوەش دەخوازێت لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی چارەسەر بكرێت تا بگەڕێتەوە ناو ژیانی ئاسایی، كە چوار ساڵە لێی دابڕاوە.

ئەم بابەتە لە ژمارە (82)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە