هەولێر... لە مەراسیمێكی شایستەدا یادی ئیسرا‌و میعراج دەكرێتەوە


دوێنێ‌ ئێوارە (16/6/2012) لە هۆڵی بۆنەكانی مزگەوتی جەلیل خەیات، یادێكی شكۆداری ئیسرا‌و میعراج كرایەوە.

بە هەماهەنگی هەردوو لقی هەولێری یەكێتی زانایان‌و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر هەسڵتان بە سازدانی ئاهەنگێكی شایستە بەبۆنەی یادی ئیسرا‌و میعراج كرایەوە.

ئاهەنگەكە وێڕای جەماوەرێكی زۆری خەڵكی هەولێر، ژمارەیەكی زۆری بەرپرسانی حزبی‌و ئیداری دام‌و دەزگاكانی هەولێر ئامادەی بوون.

سەرەتای مەراسیمەكە شێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان وتاری بەخێرهاتنی پێشكەشی ئامادەبووان كرد‌و، لە وتارەكەیدا بەناوی لقی هەولێر‌و ئەوقافی هەولێر بەخێرهاتنی میوانەكانی كرد.

ئینجا باسی لەوە كرد، كە ئەوان وەك لقی هەولێری یەكێتی زانایان دەرگاكانیان كردوونەتەوە، بۆ ئەوەی باشترین‌و چاكترین پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەك ببەستن بۆ ئەوەی خزمەتی ئایین‌و نیشتیمانیان بكەن.

پاشان وتاری هەر یەك لە كامیلی حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف‌و مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر خوێندرانەوە، هەموویان تەئكیدیان كردەوە، كە دەبێ‌ كار بۆ پێكەوەژیان‌و خۆشەویستی بكەن‌و، پەیامی پیرۆزی ئیسلام هەمیشە بەرز رابگرن‌و، ئەم مەراسیمانەش هەمیشە بە بەرزی رابگیرێن.

شایانی باسە هەر دوێنێش لە لقی دهۆك‌و سۆرانی یەكێتی زانایان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنوورەكەیان ئەم یادەیان بەرز راگرت.