لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌جیا سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی هه‌لگوردولیوای 7ی پیاده‌ی سۆران ده‌كات


راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبای كردن له‌فه‌رمانده‌ی نوێی فه‌رمانده‌یی هه‌لگوردی له‌شكری كوردستان، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و ژماره‌یه‌ك له‌كارگێرو ئه‌ندامانی لق و، به‌رپرسی ناوچه‌كانی سۆران ودیانا به‌یاوه‌ری مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ، سه‌ردانی موسی گه‌ردی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌لگوردیانكرد.

وێرای پیرۆزبایی له‌به‌رێزیان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی، هه‌ردوولا باسیان له‌رۆلی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد سه‌باره‌ت به‌پارێزگاری كردن له‌ئه‌زموونی كوردستان .

هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر زیاتر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوانیان كرده‌وه‌و، هه‌روه‌ك فه‌رمانده‌ییش ئاماده‌یی هاوكاری خۆی بۆسه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی دووپاتكرده‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌مان شاندلیوای 7ی پیاده‌ی پاسه‌وانی سۆرانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ئامیرلیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین به‌گه‌رمی پێشوازی كران ،
له‌دیدارێكی نێوانیاندا باس له‌زه‌روره‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراو بۆئه‌م به‌مه‌سته‌ش سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا بۆیه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌.