یەكێتی زانایان داوا لە سەرجەم فراكسیۆنەكان دەكات هاوكاریان بن بۆ دابینكردنی دەرماڵەی پێشنوێژ‌و وتارخوێنان


بە نووسراوێك، كە ئاراستەی سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانی كردووە، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوا دەكات هاوكاریان بن بۆ دابینكردنی دەرمال‌َی مامۆستایانی ئایینی.

لە نووسراوەكەدا هاتووە: وێڕای ئەوەی كەوا هیچ كەس ناتوانێ‌ نكۆڵی لە رۆڵی دیار‌و بەرچاوی زانایانی ئایینی كوردستان بكات‌و، رۆڵ‌و پێگەیان لە كۆمەڵگەی كوردەواری دیار‌و بەرچاوە‌و، جگە لە مووچەی مانگانەی حكومەت هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە‌و، ناتوانن هیچ كارێكی تر جگە لە كاروباری مەلایەتی ئەنجام بدەن، بۆیە پێویست دەكات، لە رووی داراییەوە زیاتر هاوكاری زانایانی ئایینی بكرێت، بۆیە تكا دەكەین لە كاتی گفتوگۆكردنی بودجەی (2012)ی ئەمساڵ دەرماڵەیەك (مخصصات) بۆ زانایانی ئایینی دەستنیشان بكرێت، كە رۆژانەش رێژەیەكی زۆر لە زانایانی ئایینی ئەم داواكارییە ئاراستەی ئێمە دەكەن‌و، پێداگیری لەسەر دەكەن، بۆیە بە ناوی سەرجەم زانایانی ئایینی كوردستان داكۆكی لەسەر ئەم داواكاریە دەكەین.

شایانی باسە داواكارییەكە ئاراستەی هەر یەك لە:
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان‌و فراكسیۆنی كوردستانی‌و گۆڕان‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و كۆمەڵی ئیسلامی‌و بزووتنەوەی ئیسلامی كراوە.