لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ لق‌و مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆده‌بێته‌وه


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی

به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر‌و، یه‌ك هه‌ڵوێستی‌و، یه‌ك گوتاری زانایانی ئاینی ئیسلامی له‌ به‌رامبه‌ر كێشه‌ ئاینی‌و، نیشتمانیه‌كان له‌ سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌و وناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ر له‌ به‌یانی 13/6/2012 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان شاندێكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، لق‌و مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر.

ئه‌مه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به‌ گوتاری ئیسلامی خرانه‌ به‌ر باس، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه‌ له‌ پێویستی هه‌ڵوێست له‌ مه‌رامبه‌ر رووداو‌و، پێكهاته‌ ئاینی‌و، نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان‌و، زیاتر كاراكردنی گیانی هه‌ماهه‌نگی‌و یه‌كڕێزی له‌ نێوان زانایانی ئاینی ئیسلامی‌و داكۆكی كردن له‌ پاراستنی هێمنی‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌لوێست وه‌رگرتن له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت پیرۆزیه‌ ئاینی یه‌كان بشێوێنی.