لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌َڵ ئه‌وقاف كۆبوونه‌یه‌ك بۆ رێكخستنی پرسه‌ سازده‌كات‌و به‌یاوه‌ری سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی پرسه‌ی دایكی دكتۆر به‌رهه‌م ده‌بێت


ڕاگه‌یاندن/ ملا محمد كه‌ڵكه‌سماقی
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌به‌رواری 13/6/2012 به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ له‌ پرسه‌كانی شاری سلێمانیداهه‌یه‌و،‌ شێوازی به‌ رێوه‌چونی پرسه‌ وقوڕئان خوێندن له‌پرسه‌كاندا، به‌ریز مامۆستا مه‌لا نجم الدین قادر به‌رپرسی لق و، به‌ یاوه‌ری به‌ریز مامۆستا عبدالحمید ڕه‌باتی كارگێڕی لق كۆبونه‌وه‌یه‌كیان سازدا له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینیدا، به‌هه‌ماهه‌نگی وئاماده‌بونی به‌ڕیَز كاك حاجی ئاكۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌ سلێمانی و، به‌ئاماده‌بونی كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌ندامانی(كۆمه‌ڵه‌ی قورئان خوێنان) له‌سلێمانی.

ئه‌مه‌و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ‌به‌ڕێزان مامۆستا نجم الدین قادرو كاك حاجی ئاكۆ بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌كان راوبۆچونه‌كانی خۆیان پێشكه‌ش به‌ به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرد، پاشان هێندێك له‌به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ڕاوبۆچون وپێشنیاره‌كانیان به شداریان كرد‌و، له‌كۆتاییشدا توانرا، كه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ره‌و ئامانجێكی باش ببه‌ن، وه ‌زیاترین‌ وتو وێژیان ده‌رباره‌ی كاته‌كانی پرسه‌ به‌ پێی كاتی هاوینه‌ و زستانه‌‌و، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌ن له‌ نێوان قورئانخوێنان و هاوڵاتیاندا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌و هه‌رهه‌مان رۆژ، شاندێكی باڵای لق، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا نجم الدین قادر‌و، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ كارگێڕان‌و ئه‌ندامانی لق، به‌ شداریانكرد له‌ ڕێوڕه‌سمی به‌ خاكسپاردنی خاتوو (ڕوناك ڕه‌ئوف) دایكی به‌ڕیَز
كاك دكتۆر بەرهەم ساڵح.

هه‌ربه‌هه‌مان بۆنه‌وه‌، پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری 15/6/2012 وه‌فدێكی باڵای لقی سلێمانی كه‌ پێكهاتبون له‌به‌ڕێزان مامۆستا نجم الدین قادربه‌رپرسی لق و، به‌ ڕێزان ماموستا كریم سه‌رسوراوی و، مامۆستا مصگفی صابرو، مه‌لا محمد كه‌ڵَكه‌سماقی كارگێڕانی لق، به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌رێزان: مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانا یان و، مامۆستا مه‌لا جلال خه‌یلانی جێگری سه‌ رۆك‌و" مامۆستا مه‌لا احمد شافعی و، مامۆستا نجم الدین وادی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و، مامۆستا مه‌لا ا سماعیل دێره‌ یی ئه‌ ندامی سه‌ركردایه‌تی و، مامۆستا عبدالوهاب به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵَی زانایان و، چه‌ند زانایه‌كی تری سه‌ر به‌ لقه‌كه‌مان، به‌شداریانكرد له‌ ڕێوڕه‌سمی دووم رۆژی پرسه‌ی
خوا لێخۆشبو (خاتو ڕوناك ڕه‌ ئوف) دایكی به‌ ڕیز دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح كه‌ پرسه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وتی حاجی احمد سور بوو.

هه‌روه‌ها پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ، شاندی ناوبراو به‌شدارییان كرد له‌ پرسه‌ی خوالێخۆشبو مامۆستا مه‌لا (ڕه‌ شیدی كۆكه‌یی) له‌ كۆمه‌ڵگای پیره‌مه‌گرون، كه‌ ناوبراو ئه‌ندامی ناوچه‌ی زانایانی دوكانی سه‌ر به‌لقی سلێمانی بوو، هه‌روه‌ها باوكی كاك مه‌لا عوسمانه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی مزگه‌وته‌كانه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی.