به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ئافره‌تانی قه‌زاكه‌ ده‌كات‌و خولێكی خوێندنی قوڕئانی پیرۆز به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌


راگه‌یاندنی لقی شێخان:
روژی پێنجشه‌ممه‌ 14/6/2012 شاندێَكی باڵای لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕیز مه‌لا محمد احمد محمود به‌رپرسی لقی شێخانی زانایان، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ئافره‌تانی قه‌زای شێخانیان كردو، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌بیحه‌خان به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ناوبراو به‌ گه‌رمی پێَشوازیان لێكرا.

ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمد كورته‌یه‌ك له‌ باسی كاروچاڵاكیه‌كانی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی خسته‌ڕوو.

دواتر تاوتوێَی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی كرا له‌نێوان هه‌ردوولا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانیه‌كان‌و، باس له‌ كردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌چوونی زنجیره‌یه‌ك سمیناركرا بۆ ئافره‌تانی سنوری قه‌زای شیخان.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی كارو چاڵاكیه‌كانی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان، روژی پێنجشه‌ممه‌ 2012/6/14 شاندێكی لق، به‌ سه‌روكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محمداحمد محمود به‌رپرسی لقی شێخانی زانایان، له‌ نزیكه‌وه‌ كردنه‌وه‌ی رێوره‌سمێكی خولی فیركردنی قورئانی پیرۆزیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌، له‌ مزگه‌وتی (درین) له‌ناحیه‌ی قه‌سروك.

ئه‌مه‌و له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان، دیاری به‌سه‌ر منداڵانی به‌شداربووی خولی ناوبراو دابه‌شكرد.