لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی سازده‌كات‌و به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمێكی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدصادق ده‌كات


راگه‌یاندنی لقی شاره‌زوور:
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 13/6/2012لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز به‌رپرسی لق مامۆستا شێخ غازی و، سه‌رجه‌م زانایان كارگێڕان و به‌رپرسی ناوچه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا، كه‌ تیایدا وێڕای باسكردنی دوایین پێشهات‌و باس‌و بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان وناوچه‌كه‌، كاروچاڵاكیه‌كانی لق له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا خرایه‌ روو، هه‌روه‌ها خویندنه‌وه‌ی نوسراوه‌كانی مه‌كته‌به‌ ته‌نفیزی و چۆنیه‌تی كارله‌سه‌ركردنیان كرا، جگه‌ له‌ زیادكردنی كارگێڕێك بۆناوچه‌كانی سنوری لقمان له‌ سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، دواتریش ده‌ستكرا به‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن به‌پرسی ناوچه‌كانه‌وه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌و له‌ ڕۆَژی دووشه‌ممه‌ 11/6/2012 شاندێكی باڵای لق كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا شیخ غازی به‌رپرسی لق و، مامۆستا شێخ تایه‌ر‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالرحیم كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له‌ كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سه‌یدصادق.