ســـۆران :یـــادی ئــیسراو میعـراج بـەرز راگیرا

راگەیاندنی ئەوقافی سۆران
لەرێورسمێكدا بەبۆنەی یادی شەورەوەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەهەماهەنگی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان مەراسیمێكی ئایینی بەئامادەبوونی سەرۆكی یەكێتی زانایان وقایمقامی سۆران ونوێنەرانی لایەنە سیاسیەكان ورێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی وجەماوەرێكی زۆر سازكرا.

(وەیسی سەعید وەیسی) بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران ووتاری هاوبەشی یەكێتی زانایان وئەوقافی سۆرانی خوێندەوە كەوێرای پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی ئیسراومیعراج باسی لەگەورەی پیرۆزی یادەكە كردو هەلوەستەی لەهەمبەرچەندلایەنێكی رووداوەكە كرد هیواشی خواست سوود لەم بیرەوەریە وەربگرین ولەژێر رۆشنایی ژیانامەی پێغەمبەردا هەلس وكەوت بكەین وبەهەمان خەسلەتەكانی لێبوردەیی ونەرم ونیانی مامەلەبكەین،هەروەك ئاماژەی بەرۆلی كورد كرد لەخزمەت كردنی ئیسلام ئینجا هەلوەستە لەهەمبەر بارودۆخی كوردستان وئیراق دا كرد هیواشی خواست هەولی هێزولایەنە ئیراقیەكان بۆگۆرینی مالیكی بەرێگایەكی دەستوری سەر بگرێ‌ بۆدووبارە نەبوونەوەی دیكتاتۆریەت .ئینجا سەرۆكی یەكێتی زانایان وقایمقامی سۆران لە دوو وتەی جیاوازدا وێرای پیرۆزبایی ودەست خۆشی بۆسازكردنی مەراسیمی یادكردنەوەكە باسیان لەپیرۆزبایی یادەكە كرد،بەخوێندنەوی چەندین شعروبەخشان وسروودی ئایینی كۆتایی بە مەراسیمەكە هات.