كچێكی لیبی ئازاترین ئافرەتی جیهانە
ئا/ سایتی زانایان: كچێكی لیبی بەناوی هەنا حەبەشی خەڵاتی چازاترین ئافرەتی جیهانی وەرگرت، كە لەلایەن میشێل ئۆبامای هاوسەری باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمەریكاو هیلاری كلنتۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پێشكەشی كرا.
هەنا كچێكی ئەمازیغیەو لە بواری ئەندازیاری بیناسازی كار دەكات، لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی لیبیاش لەسەر زەوی ئەم وڵاتە بەشداری چەندین شەڕی كردو، خۆشی چەند رەتلێكی مورتەزەقەكانی رژێمی پێشووی لیبیای تەقاندنەوە، هەروەك چەندەها زانیاری گرنگی دەربارەی جموجۆڵی كەتیبەكانی قەزافی دەدایە شۆڕشگێڕانەوە.
ئەو كچە هەموو جیهانی تووشی شۆك كرد، بە زیرەكیو وازهێنانی هێمنی ژیانی تا لەگەڵ شۆڕشگێڕان كار بكات بۆ سەرخستنی گەلەكەیان. |