تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندز یادی شەورەو بەرز رادەگرێت


راگەیاندنی ئەوقافی سۆران
بەبۆنەی یادی ئیسرا و میعراجی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) تێبینەرایەتی ئەوقافی رواندز بە ئامادەبوونی سیروان سیرینی قائیمقامی قەزای رواندز و وەیسی سەعید وەیسی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و نوێنەرانی دامودەزگاكانی حزبی و حكومی و لەشكری و زانایانی ئایینی و جەماوەرێكی زۆر مەراسیمێكی یادكردنەوە سازكرا.
مەراسیمەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكرد، دواتر بەڕێز ئیبراهیم دەروێش عەلی تێبینەری ئەوقافی رواندز لە وتەەیكی دا وێڕای پیرۆزبایكردن بەم بۆنەیەوە باسی لە گرنگی و بایەخدانی وەزارەتی ئەوقاف كردەوە بەبۆنە و یادە ئاینییەكان. لە دوایشدا بابەتێك لەژێر ناوی پەند و وانەكانی یادی شەوڕەو لەلایەن دكتۆر مادح محمد عمر پێشكەش كرا، كە باسی لەو وانە گرنگ و پەندە پیرۆزانەی تەواوی ژیانی پێغەمبەر و بە تایبەت ئەو رووداوە مەزنی ژیانی پێغەمبەرایەتی كرد.
دوای دابەشكردنی نوقڵ و شیرینی بەو بۆنەیەوە، بە چەندین سروود و ستایشی ئایینی تا درەنگانێكی شەو مەراسیمەكە درێژەی كێشا.