به‌ یاوه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌سمیناڕی (به‌ره‌و هه‌ڵپه‌ساردنی سزای له‌ سێداره‌دان له‌ هه‌رێمی كوردستان) ده‌كات

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
سه‌ر له‌ ئێواره‌ی 18/6/2012 به‌یاوه‌ری له‌گه‌ڵا مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خیلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، شاندێكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبو له‌ مامۆستا مه‌لا عبدالله سورچی‌و، مامۆستا مه‌لا حسن وه‌ڵزی كارگێرانی لق‌و، مه‌لا معروف روستایی‌و، مه‌لا محمد روستایی ئه‌ندامانی لق‌و، مامۆستا مه‌لا حسن قادیانی به‌رپرسی ناوچه‌ی یه‌ك‌و، مامۆستا مه‌لا عمر گرده‌شێری به‌رپرسی ناوچه‌ی سێ‌و، مامۆستا مه‌لا أمجد سورچی به‌رپرسی ناوچه‌ی چواری لق، به‌شداریان كرد له‌ ئێواره‌ سمینارێك‌و گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ له‌ باره‌ی بیرۆكه‌‌و پرۆژه‌ یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سزای له‌ سێداره‌دان له‌ هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ لایه‌ن ئۆفیسی مافه‌كانی مرۆف یۆنامی له‌ هه‌رێمی كوردستان رێكخرابو، له‌ هوتێلی هه‌ولێر پلازا له‌ شاری هه‌ولێر.