لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان زنجیره‌یه‌ك چاڵاكی ئه‌نجام ده‌دات

راگه‌یاندنی لقی رانیه/ مه‌لا عبدالرحمن
له‌ به‌رواری 7/6/2012 لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له‌ چه‌ند زانایایه‌كی ناوشاری رانیه‌، له‌وانه‌ به‌ڕێز دكتۆر محمد عبدالباقی، كه‌ جه‌نابیان كوڕی زانای ناوداری ده‌ڤه‌ره‌كه‌ مامۆستا باقی هه‌رته‌لی یه‌و، له‌ زانكۆی راپه‌رین وانه‌ بێژه‌و، ماوه‌یه‌ك له‌ په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامیه‌كان وانه‌بێژ بوو.

له‌ لایه‌كی دیكه‌و له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ 12/6/2012 به‌ مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی تاقی كردنه‌وه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، شاندێكی باڵای لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌ی دواناوه‌ندی ئایینی رانیه‌یان كرد‌و، له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا به‌رپرسی لق به‌ڵێنی هاوكاری‌و پشتیوانی خۆی به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌، مامۆستایان‌و قوتابیانی خوێندنی ئایینی دوپاتكرده‌وه‌و، وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆیان، هیوای خواست كه‌ به‌ هه‌وڵی هه‌موو لایه‌ك بتوانرێ‌ جێكایه‌كی باشتریان بۆ دابین بكرێ‌ بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی چاڵاكیه‌كانی لقدا، له‌به‌رواری17/6/2012 لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌كه‌ڵ ئه‌وقافی راپه‌رین، به‌ بۆنه‌ی ئیسراومیعراجه‌وه‌، ئاهه‌نگێكی خنجیلانه‌ی له‌ مزكه‌وتی ئازادی له‌ رانیه‌ ئه‌نجامدا.