زیادكردنی ده‌رماڵه‌ی مامۆستایانی ئایینی له‌ په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه‌

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی داواكاری یه‌كێتی زانایان، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لیستی كوردستانی‌و سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سایتی زانایان رایگه‌یاند: ئه‌وانیش له‌ مێژه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بودجه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌.

حه‌داد رایگه‌یاند: له‌ كاتی گفتوگۆیه‌كان سێ‌ رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ قسه‌ی لێوه‌ كراوه‌، یان ئه‌وه‌ته‌ به‌ قه‌د زیادی ده‌وامی مامۆستایانی ئایینی له‌ رۆژه‌كان‌و كاتژمێره‌كان له‌ژێر سه‌لاحیاتی وه‌زیری ئه‌وقافه‌، كه‌ بۆیان خه‌رج بكات، یان ده‌رماڵه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ببردرێت‌و، چیدیكه‌ وا نه‌بێت هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ر ده‌رماڵه‌یان هه‌بێت‌و، هه‌ندێكیش نه‌یان بێت، یان ئه‌وه‌ته‌ ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌یان بۆ ببڕدرێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گووتی: ئێمه‌ به‌شێوه‌ی ماتماتیك كار‌و ماندوبوونی مامۆستایانی ئایینیمان روونكرده‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر مامۆستای ئاییتی ده‌وامی ته‌واو بكات، ئه‌وه‌ ناتوانێت بژیت، وه‌لێ‌ ئه‌گه‌ر بۆیان چاك بكرێت، ئه‌وا هه‌مویان پابه‌ندی ده‌وام ده‌بن.

دكتۆر به‌شیر زیاتر گووتی: ئه‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ئێمه‌ ئه‌و داوایه‌ ده‌كه‌ین‌و، سووریش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌. ئێستاش كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین، چۆن زۆرترین ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بهێنین، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پشتیوانی له‌م پرۆژانه‌ ناكه‌ن.

هه‌روه‌ها مامۆستا ئارام قادر له‌ نامه‌یه‌كیدا بۆ سایتی زانایان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ئه‌وان وه‌كو لیستی كۆمه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌یان كردۆته‌ پڕۆژه‌‌و، مامۆستا به‌شیر‌و مامۆستا ئه‌حمه‌دی وه‌رتیش پشتیوانیان ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی نامه‌كه‌یه‌:

بۆ به‌ریز یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامی كوردستان
سلاو
ئیمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی كۆمه‌لی ئیسلامی به‌ فه‌رمی و له‌ كۆبونه‌وه‌ی به‌ر‌له‌مان داوامان كرد ده‌رماله‌ی زانایانی ئیسلامی زیادبكریت وه‌ به‌ریزان دكتۆر احمه‌ دوه‌رتی ودكتۆر به‌شیر بشتیوانی بیشنیاره‌كه‌یان كردو ئیستا جاوه‌ریین لیسته‌كانی تر ده‌نكمان له‌كه‌ل بده‌ن تا داخوازیه‌كه‌تان به‌دی بهنیین.

ئارام قادر
فراكسیۆنی كۆمه‌لی ئیسلامی