1.به‌رواری 14/6 شاندێكی لقكهمان كه پێكهاتبو له لێپرسراوی لق ( مامۆستا مه‌لا أحمدی خانه‌قا ) و كارگێرانی لق ( ماموستاملامحمدبێگهڵاسی) و(ماموستامهلاسیدعبدالرحمن) و چه‌ند مامۆستایه‌كی تر سه‌ردانی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردوستانیان كرد‌و له وته‌یه‌كدا لێپرسراوی لق پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یانی لێ‌كردن وهیوای خواست كه به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی خزمه‌تی دین و گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان بده‌ین ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه به‌رێزیشیان زۆر به سه‌ردانه‌كه‌مان خۆشحاڵ بوون و به‌رێزه‌وه پێشوازی و خواحافیزهیان
لێكردین ...
2 .به‌رواری هه‌مان رۆژ واته 14/6 شاندی باڵای لقه‌كه‌مان سه‌ردانی باره‌گای لقی قه‌ڵادزێی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردوستانیان كرد و پیرۆزباییان كرد له ده‌ستبه‌كاربونی لێپراوی تازه‌ی لقه‌كه‌یان و كردنه‌وه‌ی باره‌گای تازه‌ی لقه‌كه‌شیان و هیوای هه‌ماهه‌نگی نێونیانی خواست بۆخزمه‌تی زیاتری گه‌ل ونیشتیمان . ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌م برایانه‌ش زۆر خۆشحاڵ بوون به‌م سه‌ردانه‌مان و خۆیان به قوتابی مامۆستایانی ئاینی پێشانداو داوایان كرد كه هه‌ر پێشنیارێكی باش هه‌بێ ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه و هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كیش هه‌بێت پێیان بڵێین و وتیان ئێمه پێی به‌رز ئه‌بینه‌وه وگوێڕایه‌ڵی زانایان ئه‌بین .
3/ شه‌وی 27/رجب به سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لقه‌كه‌مان ( م.مه‌لا احمدی خانقا ) ئاهه‌نگی (ئیسڕاومیعڕاج )مان
له قه‌ڵادزێ له( مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین ) ئه‌نجامدا كه به‌م شێوه‌یه بو:
1/ سه‌ره‌تا به قوڕئان خوێندن له‌لایه م.ملا سۆران . 2/ قه‌صیده‌ی كوردی له‌لایه‌ن م.ملا سلمان
3/ وتارێك ده‌رباره‌ی موعجیزه‌ی ئیسرا‌و میعراج .له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق م.ملا احمدی خانقا .
4/ پاشانیش چه‌ند سرودێكی ئاینی به ده‌فه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند مامۆستا‌و خوێندكارێكی ده‌نگ خۆشه‌وه
پێشكه‌ش كرا .
5/ به بهخشینوهی شیرینی وبهخێرهاتنی ئاماده‌بوان كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات |