راگه‌یاندنی لق/ م. عبدالرحمن
له‌به‌رواری17/6/2012 ته‌واوی کارگێڕانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێزمامۆستا مه‌لا عبدالله به‌رپرسی لق، به‌شداریان کرد لهکۆبونهوهیهكی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی که بۆ ته‌واوی لقه‌کان ڕێکخرابوو:
شایه‌نی باسه: له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێز به‌رپرسی لق و مامۆستا حسن کانی توویی ژماریه‌ك ڕاسپارده و داواکاریان ئاراسته‌ی سه‌رۆك و مه‌کته‌بی ته‌نفیزی زانایان کرد‌و، له‌کۆتاییشدا مه‌لا عبدالرحمن به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی ناوبراو پارچه شعرێکی له‌سه‌ر یه‌کده‌ستی و یه‌کهه‌ڵوێستی نێوان زانایان خوێنده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌و له به‌رواری 19/6/2012 لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی کرد له‌به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف و شاندێکی یاوه‌ری، که سه‌ردانی ده‌زگاو دامه‌زراوه ئایینیه‌كانی ده‌ڤه‌ری بیتوێنیان کرد بوو،له ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین و، دواناوه‌ندی ئایینی ڕانیه و، کردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌یه‌ك له چوارقوڕنه‌و، دواتر سه‌ردانی لقی ڕانیه‌ی یه‌کێتی زانایان، که هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ی زه‌نگڵ به‌رپرسی لق‌و، کارگێڕان و زانایان له لیَژنه‌ی فتوا پێشوازیان لێ کرد‌و، گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی كرا .
هه‌روه‌ها له به‌رواری 20/6/2012 لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی کرد له‌وه‌فدێکی سه‌رۆکایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕانیه، که به مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی چه‌ند بابه‌تێکی هه‌نوکه‌یی سه‌ردانی لقیان کردبوو، وه‌داوایان کرد که له به‌رواری (26/6/2012) چه‌ند وتاربێژێك به‌شداری لهکۆبونهوهیهكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو بکه‌ن، که به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ه ماده هۆشبه‌ره‌کان ده‌به‌سترێ له هۆڵی سه‌رۆکایه‌تی ته‌ندروستی، له به‌رامبه‌ریشدا لقی رانیه به‌خۆشحاڵیه‌وه هاوکاری و ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی خۆی نیشاندا‌و، داواکاریه‌کانی وه‌فده‌که‌ی قبوڵ کرد، دواتر به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێکران .
|