راكه‌یاندنی لقی شیخان
له درێژه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایان، رۆژی 19/6/2012 به ئاماداه‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو، به‌ڕیز مه‌لا محمد احمد محمود به‌رپرسی لقی شێخانی یه‌كیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سمینارێكی به زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر مافی منداڵ پێشكه‌شكرد.
ئه‌مه‌و سمیناری ناوبراو له هۆڵی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شێخان به‌ڕیبَوه‌چوو.
له لایه‌كی دیكه‌و، له رۆژی 20/6/2012 شاندێكی باڵای لقی شێخان، كه‌پێكهاتبو له به‌ڕێزان مه‌لا محمد احمد محمود به‌رپرسی لق‌و، مه‌لا عبدی بركات عبدی و، مه‌لا سعید مجید امین و، مه‌لا ابراهیم علی صالح ئه‌ندامانی لق، به‌شداریان كرد له وۆرشوپێك له بنكه‌ی روشنبیری (لالش) له ژێر ناونیشانی (ترسیخ التعایش السلمی بین الادیان لنزرع المحبة والاخوة بین اطیاف المنطقة).
هه‌روه‌ها له رۆژی 21\6\2012 شاندێكی لقی شێخانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مه‌لا علی بابكر الیاس و، مه‌لا محمد احمد عبدالله ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌شداریان كرد رێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت، كه به‌بۆنه‌ی (65) ساڵه‌ی بیره‌وه‌ری چوونی (مه‌لا مسته‌فا بارزانی) بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و، په‌ڕینه‌وه له روباری ئاراس، له سه‌نته‌رئ رۆشنبیری و پێشمه‌رگه ، له هۆڵی لالش، له سه‌نته‌ری قه‌زای شێخان به‌ڕێوه‌چوو.
|