دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ته‌ندروستی و دوپاتكردنه‌وه‌ی په‌یامی هاوكاری و پشتیوانی، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 21/5/2012 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێرانی لق، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا محمد غه‌یدان به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری یه‌كێتی زانایانیان كرد.
ئه‌مه‌و له سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی لق به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه، سوپاسی خوایان كرد كه ته‌ندروستی مامۆستا به‌ره‌و باشبوون ده‌روات و، داواكاربوون له‌یه‌زدان كه شیفای به‌خێرو به‌په‌له‌ی مامۆستا بدات، هه‌روه‌ها شاندی لق پشتیوانی لقیان بۆ به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لار دوپاتكرده‌وه‌و، ئاماده‌یی لقیان نیشاندا بۆ هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كی ئه‌ندامانی خۆی و، له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌یی یه‌كێتی زانایانیشیان بۆ هه‌رخزمه‌تێكی مامۆستایانی ئایینی به تێكڕایی ده‌ربڕی .
شایانی باسه مامۆستا مه‌لا محمد غه‌یدان له‌سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی یه‌كێتی زانایانه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌و، ئه‌ندامێكی كارابوه‌و له‌دوای راپه‌رینشه‌وه به به‌رده‌وامی لێپرسراوێتی رێكخراوه‌یی هه‌یه‌و، له ئێستادا به‌رپرسی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌و، به‌هۆی نه‌خۆشی یه‌وه حاڵی ته‌ندروستی ناجێگیره‌و هه‌فته‌ی پێشوو ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه له‌شاری سلێمانی .
|