دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 21/5/2012 و به‌مه‌به‌ستی پرسینه‌وه له‌حاڵیان و به‌خێرهێنانه‌وه‌یان له تاقی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی كۆتایی زانكۆییان، شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، هه‌ریه‌كه له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، مامۆستا مه‌لا محمد حه‌مه‌ئه‌مین كارگێرانی لق، سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له‌مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و، مامۆستا مه‌لا عبدالهادی پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی خێرخوازان له ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار كرد‌و، له‌نزیكه‌وه له كار‌و بار‌و حاڵ‌و ته‌ندروستی به‌ڕێزیانیان پرسی یه‌وه‌و، هیوایای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامیان بۆ خواستن له درێژه‌دان به‌خوێندیان و، رۆڵی به‌رێزیان به‌رزنرخاند له په‌ره‌پێدانی هۆشیاری ئاینی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، داوای به‌رده‌وامیان لێ كردن.
ئه‌مه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ سه‌ردانی شاندی لق ده‌ربری و، سوپاسی یه‌كێتی زانایانیان كرد كه هه‌میشه له‌خه‌می مامۆستایانی سنوره‌كه‌یان بون و، به‌به‌رده‌وامی لێیان پرسیونه‌ته‌وه .
|