رۆژی 4/8/2010 شاندێكی په‌یوه‌ندیه‌كانی دیوانی وه‌قفی سونی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د سه‌عدی رزوقی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی دیوانی وه‌قفی سونی بوو، به ره‌سمی بانگهێشتی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ دیوانی وه‌قفی سوننی.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان‌و، ژماره‌ی قوتابی‌و مامۆستایانی ئایینی، هه‌روه‌ها مزگهوتو زانكۆ‌و په‌یمانگاو قوتابخانه ئیسلامیه‌كان.
شاندی میوان داوای رای یه‌كێتی زانایانیان كرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی ئێراق، كه له هه‌ولێر ببه‌سترێت، هه‌روه‌ها داوایان كرد، لقێك یان نوێنه‌رایه‌تیه‌كی یه‌كێتی زانایان له به‌غدا بكرێته‌وه، كه له‌وه‌دا وه‌قفی سووننی هه‌موو ئاسانكاریه‌ك ده‌كات.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پشتیوانی زانایانی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت بۆ خزمه‌تكردنی ره‌وشی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ن هه‌موو هاوكاریهكیش بكه‌ن، به‌ڵام داوای كرد ئامانجه‌كانی كۆنگرهكانو، تهوهرهكانو، كه‌سانی خاوه‌ن وتار‌و، هه‌موو ئه‌وانه به روونتر باسیان لێوه بكرێت.
له كۆتاییدا كۆمه‌ڵێك شت خرایه روو تایبه‌ت به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوو لاو زیاتر لێك نزیكبوونه‌وه‌ی زانایانی كوردستان‌و زانایانی ئێراق.
|