ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 17/6/2012 چه‌ند مامۆستایه‌كی سنوری لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌شداری خولێكی تایبه‌ت به مافه‌كانی منداڵیان كرد، له شاری سلێمانی، كه ڕێكخرا‌وی مناڵپارێزی كوردستان به‌ها‌وكاری به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئه‌وقافی سلێمانی ڕێكیخستبو‌و، بۆ چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی شاری سلێمانی و ده‌ور‌وبه‌ری .
شایه‌نی باسه: وه‌زیری ئه‌وقاف به‌یا‌وه‌ری وه‌فدێكی وه‌زاره‌ت سه‌ردانی خوله‌كه‌یان كرد‌و، ئه‌م خوله‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 24/6/2012 .
له‌لایه‌كی دیكه‌و، له ڕۆژی شه‌ممه 23/6/2012 شاندێكی باڵای لقی چه‌مچه‌ماڵ، كه پێكهاتبو‌و كه پێكهاتبو‌و له مامۆستا وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و، هه‌ر یه‌ك له مامۆستایان (گارق محمد، صالح حسین، محمد أحمد، أیوب علی) كارگێڕانی لق و چه‌ند مامۆستایه‌كی تر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی (11) ی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كگرتو‌وی ئیسلامی كوردستانیان كرد، به بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربو‌ون و پیرۆزبایی له به‌ڕێز مامۆستا (وشیار سه‌نگا‌وی) وه‌ك لێپرسرا‌وی نوێی مه‌ڵبه‌ند .
هه‌مان ڕۆژ هه‌ر یه‌ك له لێپرسرا‌وی لق و مامۆستایان (سیامه‌ند أحمد، محمد ڕه‌زا) به‌شداری وۆركشۆپێكیان كرد له باره‌گای ڕێكخرا‌وی نڤار، كه به ها‌وكاری ڕێكخرا‌وی (هاندانی مێینه بۆ كاری ڕاگه‌یاندن) سازكرابو‌و ، كه تیایدا زانایان له‌و وۆركشۆپه‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بو‌و به شێوه‌یه‌ك كه بو‌وه جێ ی سه‌رنجی ئاماده‌بو‌وان .
|