ماڵپه‌ری ستانده‌ر هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه، به‌وه‌ی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی شاری هه‌ولێر پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆپۆزسیۆن ده‌ربڕیوه له مه‌سه‌ی بودجه‌دا، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه ناوی هیچ مامۆستایه‌ك نه‌نووسراوه، ئه‌وه‌ش ئاساییه، كه چه‌ند مامۆستایه‌ك به كارێكی وا هه‌ڵبستن، ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر تاكێكی دیكه‌ی كورد ئازادن پشتیوانی له هه‌ر كێ بكه‌ن، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك به‌ناوی چه‌ند مامستایه‌ك، كه ناوی هیچ كه‌سێكی تێدا نییه، پاشان دانانی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و بێ ناوییه، كه به‌شێكی ناو وێنه‌كان هه‌ر له كوردستان نین، ئه‌وه مایه‌ی سه‌رنجه، به پێچه‌وانه‌وه گله‌یی له ئۆپۆزسیۆنیش ده‌كرێت، كه له به‌شێكی زۆری بڕیاره‌كانی بودجه ئاماده بوون، كه‌چی له‌كاتی گفتوگۆكردنی مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی ئاماده نه‌بوون، كه دوا جار به‌بێ ئاماده‌بوونی ئه‌وان كرایه بڕیارێك‌وله ناو ته‌وسیاته‌كان داندرا، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئاماده‌بوونایه، هه‌ر له په‌رله‌مان كرابایه بڕیار ببڕابایه‌وه، نه‌ك بكرێته ته‌وسیه.
هه‌روه‌ها سایتی كۆمه‌ڵنیوزیش وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه،كه هه‌ندێك مامۆستای تیدایه هه‌ر له كوردستان نینه.
جێگه‌ی باسكردنه ئه‌م هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌مان له‌وه هات، كه به‌شێك له‌و مامۆستایانه‌ی وێنه‌كه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییان پێوه كردین‌و، داوایان كرد، كه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌وه بڵاوبكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وان پێیان وابوو، ئێمه ئه‌گه‌ر نارازیش بین ئه‌وا وه‌كو مامۆستایانی ئایینی نارازی ده‌بین‌و، سه‌ربه‌خۆیی خۆمان ده‌پارێزین‌و نابینه پاشكۆی ده‌سه ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات راسته‌وخۆ قسه له‌سه‌رئه‌م وێنانه ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئێمه هیچ واژۆمان نه‌كردبیت، بۆ ده‌بێت وێنه‌مان دابندرێت.
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه بووه‌ته دیاره‌ده‌یه‌كی ناشیرینی راگه‌یاندنه كوردیه‌كان، كه ئه‌گه‌ر هه‌واڵێكی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئایینی بڵاوبكرێته‌وه، هه‌ر وێنه‌یه‌ك مامۆستایانی ئایینی تێدا بن بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌بێت.
بۆ هه‌واڵی كردنه ته‌وسیه ئه‌م لینكه بخوێنه‌وه:
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=2604
|