دوای ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ئه‌م ساڵ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا، به‌ڕێز دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ سایتی زانایان گووتی: له بڕگه‌یه‌كی یاسای بودجه‌دا مووچه‌ی مامۆستایانی ئایینی بۆ حكومه‌ت كراوه‌ته ته‌وسیه، به‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بكه‌ن، چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
دكتۆر به‌شیر گووتی: ئومێ>مان زۆره‌و گه‌شبینیشین، چونكه له‌و باره‌وه قسه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی‌ش كردووه، بۆیه دوای ده‌رچوونی یاسایه‌كه‌ش ئێمه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بین، بۆ ئه‌وه‌ی بێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
شایانی باسكردنه هه‌ر ئه‌مڕ شاندێكی مه‌كته‌بیته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیش سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیان كرد، سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌ڵێنی پێدان ئه‌م بابه‌ته به گرنگییه‌وه وه‌ربگرن، دانیشتنێكی تایبه‌تی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ئه‌وقاف‌و دارایی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری یه‌كێتی زانایان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ادبندرێت.
ده‌قی هه‌واله‌كه له‌م لینكه بخوێنه‌وه
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=2602
|