دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین مزگه‌وتی شاری هه‌ولێر هه‌ستان به‌كردنه‌وه‌ی خولی قوڕئان خوێندن و تێیدا هه‌زاران قوتابی به‌شدارییان تێدا كرد، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش بڕیاری سه‌رف كردنی پاره ده‌دات بۆ خوله‌كان.
له ئێستادا چه‌ندین مزگه‌وتی شاری هه‌ولێر سه‌رقاڵی خولی قورئان خوێندن و تێیدا چه‌ندین قوتابی به‌شداری كردووه‌و ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێریش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ كڕینی (قوڕئان و به‌فر بۆ ئاو ساركردنی ڕۆژانه‌و ، پاره‌ی مامۆستا) پاره‌ی دابین كردووه.
قاسم به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر به "كۆمه‌ڵ نیوز"ی راگه‌یاند: ئێستا چه‌ندین مزگه‌وت خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی خولی قوڕئانن و ژماره‌یه‌كیان به فه‌رمی له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه‌یه، ئه‌و چه‌ندین مزگه‌وته‌یش لای خۆیانه‌وه خوله‌كه‌یان كردۆته‌وه و، ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی به فه‌رمی له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه‌ن، ئێمه بڕی (300) هه‌زار دینار بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر خولێك سه‌رف ده‌كه‌ین بۆ كڕینی (به‌فر) بۆ ئاو ساردكردن و كڕینی جزئی قوڕئان و كرێ ی مامۆستا‌و پێداویستی تر.
قاسم به‌رزنجی وتیشی: تا ئێستا به‌س (50)هه‌زارمان سه‌رف كردووه بۆ هه‌ر خولێك ئه‌ویش بۆ كڕینی (به‌فر) ی ڕۆژانه‌و پێداویستی ڕۆژانه ، ئه‌وی تریش كه (250هه‌زار) دوای ته‌واوبوونی خوله‌كان سه‌رفی ده‌كه‌ین |