بەبۆنەی 7 مین سالیادی دامەزراندنیەوە لقی سۆران سەردانی دەزگای زاری كرمانجی دەكات

راگەیاندنی لقی سۆران
شاندێكی لقی سۆرانی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوولەبەرێزان مەلاوەیسی مەلاسەعید ،مەلایوسف ئەحمەد،مەلاسەدیق ئەسعەد،كارگێروئەندامانی لق سەردانی دەزگای زاری كرمانجی یان كردو،لەلایەن فەرحان جەوهەر بەرپرسی دەزگا بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

ئەمەو لەدیدارێكدا شاندی لق پیرۆزبای خۆیان بەبۆنەی 7 مین سالیادی دامەزراندنیەوە بەدەزگاكە راگەیاندو هیوایان خواست دەزگاكە بتوانێ‌ زیاترلە رێگەی ئاراستەكردنی بواری رۆشنبیری وهوشیاری كۆمەلایەتی وفەرهەنگی ناوچەكە خزمەتی زیاتر بكات ولەبواری ڕاگەیاندنیش تێكەل بە داخوازیەكانی خەلك بێت .

هەربەوبۆنەوە شاندەكە بەشداری گفتۆگۆیەكی كراوە سەبارەت بەكاروچالاكیەكانی رابووردوو ئایندەی دەزگاكە كرد.