دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 24/6/2012 شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق‌و هه‌ریه‌كه له به‌رێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و مامۆستا مه‌لا عومه‌ر فارس كارگێرانی لق سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له مه‌ڵبه‌ندی و لقی گه‌رمیانی یه‌كگرتوو و پارتیان كرد له‌شاری كه‌لار
له‌سه‌ره‌تادا شاندی لق مه‌ڵبه‌ندی چواری گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی به‌سه‌ركرده‌وه‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه پێشوازی كران و پاشان له ووته‌یه‌كدا مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لق پیرۆزبایی یه‌كێتی زانایانی ئاراسته‌ی به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندو ته‌واوی ئه‌ندامان و هه‌وادارانی یه‌كگرتوو كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره ی گشتی سازدانی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنی ستافی نوێیان و هیوای خواست كه بتوانن شانبه‌شانی هێزو لایه‌نه‌كانی تری گۆره‌پانی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تێك به ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌ن و پاراستی ره‌وشی ئارامی و برایه‌تی و ته‌بایی نێوان موسوڵمانان و هاوڵاتیان به پێویست زانی " له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز پارێزه‌ر بورهان ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتوو خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری و سوپاسی لقی گه‌رمیانی كرد كه هه‌میشه هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كاندا هه‌بووه‌و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ریان له‌نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كی له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینیدا ده‌ربری ...
هه‌رهه‌مان رۆژ و شاندی ناوبراو له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا لقی 22 ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی لقه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران ، له‌و سه‌ردانه به‌رپرسی لقی زانایان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌رپرس و كادیرانی لقی پارتی روونكرده‌وه كه خۆی له توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌بینی یه‌وه به‌و ئومێده‌ی كه هه‌موو چین و توێژ‌و لایه‌ن و رێكخراوه‌كان به هه‌وڵ و كۆششی پێكه‌وه‌یی بتوانن خزمه‌تێك به هاوڵاتیان و ده‌ڤه‌ره‌كه بگه‌یه‌نن و یه‌كریزی و برایه‌تی و ته‌بایی یه‌ك له نێوان ته‌واوی هاوڵاتیاندا دروست بكرێت كه هیچ ده‌ستێكی ناحه‌زان دژ به دین و گه‌لمان نه‌توانێ زیانمان پێ بگه‌یه‌نێ ... له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز ئه‌كره‌م صاڵه‌ح به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و پیوه‌ندی به‌ستن و هه‌ماهه‌نگی كردن و خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ك زانی و ئاماژه‌ی به زیندوێتی و رۆڵگێری زانایانی ئاینی كرد له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا " ئه‌مه‌و پاش دانیشتنێكی نیوكاتژمێری به‌گه‌رمه‌وه به‌رێكران .
|