لە مەراسیمێكدا یەكێـتی زانایان خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە بەژداربووانی خولی رۆشنبیری زانكۆی ئەزهەر


بە مەبەستی رێزلێنان‌و لەبەرچاوگرتنی دەوری زانایانی بەژداربوونی خولی رۆشنبیری زانكۆی ئەزهەر لە مەراسیمێكدا یەكێتی زانایان خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە سەرجەم ئەو مامۆستا بەرێزانەی بۆ ماوەی یەك مانگ بەژدار بوونە لە خولی پێشكەوتووی رۆشنبیری زانكۆی ئەزهەری شەریف.

بە ئامادەبوونی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی‌و دكتۆر بەشیر خەلیل سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەكانی كوردستان‌و كۆربەندی هزری ئیسلامی بە بەژداری ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی‌و ژمارەیەك مامۆستای ئایینی ئیمرۆ 27/6/2012 و لەبارەگای مەكتەبی تەنفیزی مەراسیمەكە بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەراسیمە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێكردو دواتر مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان وتەیەكی پێشكەش كردو تیشكی خستە سەر گرنگی كردنەوەی ئەو جۆرە خولانە بۆ بەرەو پێش بردنی ئەزمونی مامۆستایانی ئایینی بە گشتی‌و وتاربێژان بەتایبەتی،هەروەها گوتیشی: خولی لەو شێوە لە هەموو روێكەوە كاریگەری ئیجابی خۆی هەیە‌و چەندەش پەرە بە لایەنی رۆشنبیری بدرێت هەر كەمە، لەبەر ئەوەی قۆناغەكە وا دەخوازێ‌ وتاربێژانمان هۆشیارانە‌و بە حیكمەتەو ئەركەكانیان ئەدا بكەن.

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی یەكێتی زانایان گوتی: لێرەوە سوپاسی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ ئەو پشتیوانی‌و هاوكاریەی پێشكەشی كرد، هەروەها سوپاسی زانكۆی ئەزهەریش دەكەین كە پێشوازیەكی گەرمیان هەبوو بەرامبەر زانایانی كوردەوە.

گوتیشی: سازدانی ئەو مەراسیمە رێزگرنتە لەو ئیلتیزامە جوانەی بەژداربووانی خولەكە لەو ماوەدا پیشانیان داوە.

پاشان بەرێز كامیلی حاجی عەلی وەك وەزیری ئەوقاف‌و دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد وەك سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی كوردستان‌و مامۆستا مەلا عومەر حەسەن مرۆ بەناوی بەژداربوانی خولەوە وتاریان پێشكەش كرد.

دواتر لە لایەن هەر یەكە لە سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و وەزیری ئەوقاف‌و سەرۆكی لێژنەی ئەوقاف لە پەرلەمان‌و جێگری سەرۆكی یەكێـی زانایان نوێنەری كۆربەندی هزری ئیسلامی‌و سەرۆكی لێژنەی فەتوا‌و شیخ عبدالباسیت بالیسانی خەلاتی رێزلێنان بەخشرایە مامۆستایانی بەژداربووی خولەكە‌و مەراسیمەكە بەكۆتا هات.