راگه‌یاندنی لقی سۆران
دوێنێ سێ شه‌ممه 26/6/2012شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و،به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عیدو، چه‌ند ئه‌ندام لقێك وناوچه‌ی دیانای یه‌كێتی زانایان، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گوندی (سه‌ری به‌رد) بوون له‌سنوری ناحیه‌ی دیانا.
ئه‌مه‌و له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ناوی ئه‌وقافی سۆران و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دانیشتوانی گونده‌كه كرد‌و، رۆل وكاریگه‌ری مزگه‌وتی له‌چه‌ند وته‌یه‌كدا بۆ ئاماده‌بوان خسته‌روو.
له لایه‌كی دیكه‌و، به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كارگێڕی لق، ئاماده‌ی مه‌راسیمێكی هۆشیاری بوون له‌هۆلی ئه‌وقافی سۆران، كه سه‌نته‌ری رۆشنبیری سۆران به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ كۆمه‌ڵێك له‌رێكخراوه پیشه‌یی ومه‌ده‌نیه‌كان رێكخستبوو.
ئه‌مه‌و به‌و بۆنه‌وه شاندی لق هه‌مووپشتیوانی وهاوكاری زانایانی سنوره‌كه‌ی له‌پێناو هۆشیاری ونه‌هێشتنی ئه‌ودیارده ترسناكه بۆلایه‌نی په‌یوه‌ندیدار دوپاتكرده‌وه‌و، به‌ڵێنی هه‌ر هه‌ماهه‌نگی وهاوكاریه‌كی بۆئه‌م مه‌به‌سته خسته روو.
|