راگه‌یاندنی لقی رانیه:
له میانه‌ی كار‌و چاڵاكیه‌كانی لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، له به‌رواری 19/6/2012 ناوچه‌ی بێتواته‌ی لقی رانیه، به‌شداریكرد له‌ئاشته‌وایی نێوان دوو بنه‌ماڵه، كه به‌كاره‌ساتی رووداوی ئۆتۆمۆبیل، كوڕی كاك (عصام زاخۆیی) كۆچی دوایی كردبوو.
ئه‌مه‌و به‌هیمه‌تی خێرخوازان‌و، ریش سپی ومامۆستایانی ئایینی سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كرد .
له له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كارگێڕی دارایی لق، به‌رێز مامۆستا مه‌لا عوسمان به‌شداری كرد له‌ئاشته‌وایێكی نێوان عه‌شیره‌تی بڵباس و هه‌مه‌وه‌ند، له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، كه‌ئه‌ویش به‌كاره‌ساتی رووداوی ئۆتۆمۆبیل كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدابوو، به‌دیاری كردنی بڕی (60000) دۆلار بۆ ماڵ و منداڵی كوژراوه‌كه، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به‌كێشه‌كه هات .
هه‌ر له درێژه‌ی چاڵاكیه‌كاندا، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ڕاپه‌ڕین له‌ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان،له به‌رواری (26/6/2012) كۆمه‌ڵێك له‌زانای ئایینی ناوچه‌كه به‌شداری سیمینارێكی ته‌ندروستیان كرد، كه له‌هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو ئه‌نجامدرا.
|